ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دیسان هاوکاری عێراق دەکاتەوە
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕاگیەندراوێکی سەبارەت بەو هاوکارییانە بڵاودەکاتەوە کە پێشکەشی عێراقی کردووە
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ، ڕایگەیاند کە بڕی ٢٠٤ ملیۆن دۆلار وەکو هاوکاری پێشکەش عێراق دەکات ، و ئەم هاوکارییانە بۆ گەلی عێراق و ئاوارەکان و ئەو پەنابەرانەن کە لە خاکی عێراق دا دەژین .
بەپێی راگەیەندراوێك کە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا دەریکردووە ، ڕوونی دەکاتەوە کە ١٣٣ ملیۆن دۆلار لەلایەن نووسینەگەی نیشتەجێ بوون و پەنابەرانی وەزارەتی دەرەوەی عێراق تەرخان کراوە و هەروەها زیاتر لە ٧١ ملیۆن دۆلاریش لەلایەن نووسینگەی هاوکارییە مرۆییەکانی تایبەت بە ئاژانسی گەشەپێدان نێودەوڵەتی ئەمەریکییەوە تەرخان کراوە.
هەروەها ڕاگەیەندراوەکە ئاماژە بەوە دەکات ، کە بەم هاوکارییانەوە سەرجەمی ئەو هاوکارییە مرۆییانەی کە لەلایەن ئەمەریکاوە پێشکەشی عێراق کراوە لە سەرەتای ساڵی دارایی ٢٠١٩ عێراقەوە تاوەکو ئەمڕۆ ، دەگاتە ٧٠٦ ملیۆن دۆلار وێڕای ئەمانەش حکومەتی ئەمەریکی ، بڕی ٤٩،٥ ملیۆن دۆلاری بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا پێشکەش بە عێراق کردووە لە ٢٠٢٠دا و لەگەڵ بڕی ٢٢،٧ ملیۆن دۆلار لەم ساڵی دارایی عێراق دا بۆ هاوکاری کردنی ٢٤٤،٠٠٠ هەزار پەنابەری سووری نیشتەجێی عێراق .
راگەیەندراوەکە زیاتر ڕوونی دەکاتەوە کە ئەم هاوکارییانە بۆ بابەتەکانی دابین کردنی شوێنی نیشتەجێ بوون و خواردن و دابین کردنی چاودێری تەندروستی و ئاو لەگەڵ باشترکردنی ژیان و باشترکردنی بارودۆخی ئاوارەکان و بۆ سەرتاسەری عێراق دەبێت بێ جیاوازی
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە ، کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ، تاک لایەنە دەبێتە گەورەترین پێشکەشکاری هاوکاری مرۆیی بۆ عێراق و لەسەر ئاستی جیهانیش بەو شێوەی بگونجێت لەگەل ستراتیژی ئەمنی ئەمەریکا و سوپاسی هەموو ئەو لایەنانەش دەکات هاوکار بوون و هانی هەموو لایەکیش دەدەن کە دەستی هاوکاری و یارمەتی درێژبکەن بەبێ جیاوازی