ئۆباما هێرشی کردەوە و ترامپ وەڵامی دایەوە
دوێنێ چوارشەممە ، دۆناڵد ترامپ وەڵامی هێرشێکی توندی باراک ئۆباما ، سەرۆکی پێشووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەداتەوە و بە ” خراپ و شکستخواردوو ” ناوی دەبات.
باراک ئۆباما ، سەرۆکی پێشووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا هێرش دەکاتە سەر دۆناڵد ترامپ و دەڵێت ” ئەو پیاوە ملیادێرە بە ڕاستی و جدی ئەو پۆستەی وەرنەگرتووە و هێشتا کەم ئەزموونە تاکو لە توانای دابێت کە بەهێزترین دەوڵەتی جیهان بەڕێوەببات ” هەروەها دەڵێت ئەو هەوڵدەدات کە دووبارە ببێتەوە بە سەرۆکی ئەمەریکا و هەروەها دەڵێت ” من هیوام دەخواست کە ترامپ کەمێ گرنگی بە پۆستەکەی بدات و لەپێناو چاکەی گشتی و ئەمەریکادا بەکاری بهێنێت چونکە وادیارە کە گرنگی بە پۆستەکەی نادات و لێکەوتەی ئەو کەمتەرخەمییەش ، ١٧٠ هەزار قوربانی ڤایرۆسی لێکەوتووەتەوە ”
دوێنێ چوارشەممە لەسەر ئەو هێرشەی کە سەرۆکی ٤٤ـەمینی ئەمەریکا کردیە سەر دۆناڵد ترامپی سەرۆکی ٤٥ــەمین ویلایەتە یەکگرتووەکان ، دۆناڵد ترامپ بە توندی وەڵامی دەداتەوە ، و دەڵێت ” سەرۆك ئۆباما ، سەرۆکیكی خراپ بوو ، من بەهۆی هەڵەی ئەوەوە لێرەم و لە سەردەمی سەرۆکایەتی ئەمەریکا ، زۆر بڕیاری هەڵەی داوە و ژمارەیەکی زۆر ڕێککەوتنی هەلەشی ئەنجامداوە ”
هێرشەکەی ئۆباما لە کاتی چاوپێکەوتن و پرۆسەی بانگەشەی هەڵبژاردن بەرێوەچوو کە بۆ پشتگیری هاوتاکەی خۆی ، جۆ بایدنە کە بەربژێری دیموکراتەکان بۆ سەرۆکایەتی داهاتووی ئەمەریکا
هەروەها جۆ بایدنی کاندیدی دیموکراتەکان ، کامالا هاریسی هاوتای خۆی بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی ئەمەریکا هەڵبژارد تاوەکو پێکەوە هاوکاربن بۆ بردنەوەی سەرۆکایەتی ئەمەریکا کە بڕیار وایە لە مانگی یازدەی ئەمساڵ دا بەڕێوەبچێت
جۆ بایدنی ٧٧ ساڵ بۆ ماوەی هەشت ساڵ جێگری باراك ئۆباما ، سەرۆکی پێشووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بوو و بە فەرمی لەلایەن دیموکراتەکانەوە بۆ پۆستی سەرۆکی داهاتووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ، بەربژێرکراوە