خواردنەوەی قاوە لە مردن بەرێژەیەکی زۆر دەتپارێزێت
ژمارەیەك پزیشکی ئوستورالی ئاشکرایان کردووە ، خواردنەوەی دوو کوپ قاوە ، دەشێت ژیانی سەدان هەزار کەس رزگار بکات لە تووشبوون بە شێرپەنجەی جگەر
بەپێی زانیارییەکانی پێگەی (medicalxpress) ، خواردنەوەی رۆژانەی دوو تا سێ کوپ قاوە ، چانسی تووشبوون بە شێرپەنجە بە ڕێژەی %٣٨ ، کەمدەکاتەوە لەگەڵ ڕێژەی %٤٦ ،کەسەکان دەپارێزێت لە مردن دەپارێزێت ، و خواردنەوەی زیاتر لە سێ کوپ ( چوار کوپ ) چانسی ڕزگارکردنی کەسەکان لە مردن بەرزتردەکاتەوە بۆ %٤١ و %٧١
زاناکان ڕوونی دەکەنەوە کە دەبێت ، چاودێرانی تەندروستی ، خەڵک و کۆمەڵگا هان بدەن تاکو قاوە ، بۆ سیستەمی خواردنی رۆژانەی خۆیان زیاد بکەن ، تاوەکو پارێزراوبن لە مردن .
هەروەها زاناکان جەخت لەوە دەکەنەوە ، ئەوانەی نەخۆشی شێرپەنجەی جگەریان هەیە و قاوە دەخۆنەوە ، ڕێژەی مردن تیایاندا زۆر کەمترە لەوانەی ، نایخۆنەوە
ئامارێك لەوبارەیەوە دەریدەخات ، لە ماوەی نێوان ساڵی ٢٠١٦ بۆ ساڵی ٢٠٢٠ ، ئەوانەی بە شێرپەنجەی جگەر کۆچیان کردووە ، ژمارەیان ٢٤٠ هەزار کەسن ، بۆیە زانایان جەخت لەوە دەکەنەوە کە خواردنەوەی رۆژانەی قاوە سوودێکی گرنگ بە جەستە دەبەخشێت و پێویستە هەمووان لەکاتی ژەمەکانیان ، قاوەش بخۆنەوە تاوەکو پارێزراوبن .