گرێبەستی کۆمپانیاکانی پەیوەندی لە عێراق ڕاگیران

پ

درێژکردنەوەی گرێبەستی کۆمپانیاکانی پەیوەندی کردن لە عێراق راگیرا

ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٥ی ئاب ، بە فەرمانێکی دادوەری نوێکردنەوەی گرێبەستی کۆمپانیاکانی پەیوەندی لە عێراق ڕاگیرا ، لەنێو ئەو کۆمپانیایانەی پەیوەندی کردن ، کۆمپانیاکانی ، ئاسیاسێڵ و کۆرەک تیلیکۆم و زەین لەخۆ دەگرێت .

داوکارییەکە لە لایەن داواکار ، محمد مەجید رەسن ساعدی بووە و لەلایەن دادوەر ، عەقیل تاریق محمد واژۆ کراوە .

دەقی فەرمانەکە بەمجۆرەیە

– بۆ سەرۆکی دەستەی جێ بەجێکاری لە وەزارەتی پەیوەندی و گواستنەوە

– بۆ بەڕێوەبەری ڕێگەپێدراوی کۆمپانیای زەین – ئەسیر
– بۆ بەڕێوەبەری ڕێگەپێدراوی کۆمپانیای ئاسیاسێڵ

– بۆ بەڕێوەبەری ڕێگەپێدراوی کۆمپانیای کۆڕەك تیلیکۆم

لەسەر داواکاری ، پارێزەری بەڕێز ، محمد مەجید رەسن ساعدی ، سکاڵای ژمارە ١٩١٨/ب/ساڵی ٢٠٢٠ ،
دادگای بڕیاری دا بە ڕاگرتنی ڕێوشوێنەکانی درێژەپێدان و نوێکردنەوەی گرێبەستی کارکردنی کۆمپانیاکانی پەیوەندکردن ئەوانەی لەسەرەوە ئاماژەیان پێکراوە ، تاوەکو یەکلایی کردنەوەی ئەو سکاڵایانەی دەربارەی کۆمپانیاکانی ناوبراو بە فەرمانێک هاوپێچی داواکارییەکە کراوە

سکاڵاکە دوای چەندین جار هۆشداری دێت لەبارەی ئەو قەرزانەی کە لەسەر ئەو کۆمپانیانە هەیە و تا ئێستا نەیانداوەتەوە

 

دەقی فەرمانە دادوەرییەکە