ڕەغد سەدام حوسێن بێدەنگی شکاند

پ

رەغدی کچی سەدام حوسێن بێ دەنگی دەشکێنێت و لەسەر چەند هەواڵێك کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووتەوە سەبارەت بە یارمەتی دانی هەژاران لە ڕێگەی پەیج و ئەکاونتەوە ، بۆ ڕۆحی باوکی

ماوەیەکە لە تۆرە کۆمەلایەتییەکان ،ژمارەیەك پەیج و ئەکاونت ، گوایە هەڵدەستن بەیارمەتی دانی هەژاران و رەغد سەدام حوسێن ، کچی سەرۆکی پێشووتری عێراق ، وەکو کارێکی خێرخوازی بۆ رۆحی باوکی ئەنجامی دەدات ، ئەو پەیج و ئەکاونتانە ، داوا دەکەن ناوەکانیان بە مەسج بنێرن بەرامبەر هاوکاری کردنیان بە بڕێک پارە بەیارمەتی بزنسمانێك بەناوی لەتیف یەحیا ، بەڵام ڕەغد بێدەنگی دەشکێنێت و ڕایدەگەینێت ، ” ئەم جۆرە هەواڵانە ، دوورن لە ڕاستییەوە ”

رەغد لە تۆری کۆمەلایەتی تویتەر ، کە وێنەی هەواڵە ساختەکەی، هاوپێچ بە ڕاگەیاندراوەکەیەوە کردبوو ، دەڵێت ” ئەم هەواڵانە دوورن لە ڕاستییەوە و دوور و نزیك ، پەیوەندی بە منەوە نییە ”

شایەنی باس کردنە ، ئەمە جاری یەکەم نییە ، کچی سەرۆکی پێشووتری عێراق ، ئەم هەواڵانە ڕەتبکاتەوە ، لە تەمووزی ڕابردووش دیسانەوە لە تویتێك دا نووسیبووی ” نە ڕاستەوخۆ و نە ناڕاستەوخۆ ، پەیوەندیم بە هیچ کەسێکەوە نییە بەناوی ( لەتیف یەحیا ) لەکاتێکدا لە پەیجی دیکەوە دیسانەوە هەمان هەواڵ و ڕیکلام بڵاودەکرایەوە ، کە رەغد سەدام حوسێن ، وەکو چاکە بۆ ڕۆحی باوکی ، یارمەتی دارایی بەسەر هەژاران دابەش دەکات بەوەی ، هەر کەسێك هەژارە ، ناوی خۆی بە مەسج بۆ ئەو پەیجە بنێرێت ، کە رەغد رەتیدەکاتەوە ، پەیوەندی بەوەوە هەبێت ، تاکو هاوکاری بکات.

لەماوەکانی ڕابردوودا ، دیسانەوە ڕەغد سەدام حوسێن ، لە تویتێكدا ، پارچە ڤیدیۆیەکی ڕەت کردەوە کە، لە تۆڕە کۆمەلایەتییەکان بڵاوبووبووەوە تیایدا ، لێدوانی سەدام حوسێنی باوکی لە خۆدەگرت بەوەی ،ئەمەریکا لە جەنگی دووەمی کەنداو ، ڤایرۆسی COVID19ی لە دژی سوپای عێراق بەکارهێناوە .