مۆبایلی شازادەیەکی سعودی لەناو ئۆتۆمبێلەکەی دەتەقێتەوە
مەشعەل بن محمد ، شازادەی سعودی ، لە هەژماری تویتەری خۆی ، وێنەی سوتانی ئۆتۆمبێلەکەی بەهۆی تەقینی پیلی مۆبایلەکەیەوە.
وێنەی سوتانی ئۆتۆمبێلی شازادە سعودییەکە

بڵاوکردنەوەی وێنەی سوتاوی ئۆتۆمبێلەکەی لەلایەن شازادە سعودییەکەوە وەك ڕایدەگەینێت ، بۆ هۆشیاری تاک و کۆمەلگایە و نووسیویەتی ، دەبێت هەموومان هۆشیاربین لە هەڵگرتنی مۆبایل و ئامێری بارگاوی کردنی پیلی مۆبایل و ئامێرەکانی دیکە کە بەهۆی گەرمای زیادەوە لە وەرزی هاوین دا بەتایبەت ، دەتەقێتەوە و ڕووداوی نەخوازراو و کارەساتباوی ، لێدەکەوێتەوە .
بەهۆی ڕووداوەکەوە بەکارهێنەری تویتەر هیوای سەلامەتیان بۆ شازادە سعودییەکە خواست
ساڵی ٢٠١٨ لە شاری بارسیلۆنا ، لەنێو فرۆکەیەك بەر لە فڕینی ، پیلی مۆبایلی گەشتیارێك بەهۆی گەرماوە ، دەتەقێت و ڕووداوەکە ترس و دڵەڕاوکێی گەشتیارانی ناو فرۆکەکەی لێکەوتەوە ، و هەموویان لە فرۆکەکە بەخێرایی دەرچوونە دەرەوە
هەمان ڕووداوی هاوشێوە لە ساڵی ٢٠١٩ ، لە وڵاتی کازاخستان ، کچێکی تەمەن ١٤ ساڵ لەکاتی خەوتن دا ، مۆبایلەکەی لەسەر ئامێری بارگاوی کردنی پیلی مۆبایل بەجێ دەهێڵێت لە نزیك شوێنی خەوتنی ، بەهۆی زۆر بارگاوی بوونی مۆبایلەکە دەتەقێت و دوای ماوەیەکی کورت ، گیان لەدەستدەدات .