پەرلەمانی عێراق ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
پەرلەمانی عێراق لەبارەی مووچەی پەرلەمانتارانی ڕوونکردنەوە دەدات
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق ، ئەو هەواڵانەی ڕەتکردەوە کە هەندێک پێگە و لاپەڕە لەبارەی مووچەی پەرلەمانتارانەوە ، بلاویان کردەوە .
پەرلەمانی عێراق لە ڕێگای فەرمانگەی ڕاگەیاندنەوە ، ڕوونکردنەوەیەک لەبارەی مووچەی پەرلەمانتارانەوە بڵاودەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت ، مووچەی پەرلەمانتاران لەلایەن پەرلەمانەوە بە یاسا دیاری ناکرێت ، بەڵکو بەپێی یاسایی ٣٣٣ــی ساڵی ٢٠١٥ ، لە لایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە دیاری دەکرێت .
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق ، ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات ، بوودجەی ساڵانەی پەرلەمانی عێراق ، ناگاتە چوار لە هەزاری بودجەی ساڵانەی دەوڵەتەوە و داوا دەکەین ئەوە لاپەڕە و پێگانەی کە هەواڵەکەیان بڵاوکردووەتەوە ، پیشەییانە کاری خۆیان ئەنجام بدەن و جەخت لەوەش دەکەنەوە بەهەماهەنگی لەگەڵ فەرمانگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانەوە ،بۆ هەر بابەتێکی پەیوەندی بە شەفافیەت و ڕاستی و دروسییەوە هەبێت . ئێمە بە خۆشحاڵییەوە هاوکار دەبین بۆ هەر پرسێك و داوا دەکەین کە هەموو لایەک ، پەرلەمان وەکو دامەزراوەیەکی دەستووری سەیربکرێت سەرچاوەی زانیاری و ڕستییەکانیش هەر لەوێوە وەربگیردرێت .