سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

پ

رێواز فایەق ، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ، لە هەژماری خۆیەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوکراوەیەکی بڵاوکردەوە و ئاشکرای کرد ،‏پەرلەمانی کوردستان کە نوێنەری ئیرادەی گەلی کوردستان و مەرجەعی سیاسییە ، هەموو جۆرە شەڕێکی براکوژیی و خۆبەخۆی تەحریم و تەجریم دەکات.

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ئەوەشی خستە ڕوو ، دیالۆگ بژاردەی سەرەکییە و دەبێت بەرپرسیار بێت لە دەستپێشخەریی ئاشتیانە و ڕەخساندنی زەمینەی لێکگەیشتن و دوورخستنەوەی تەمی ڕەشی شەڕی براکان

ئەمڕۆ بەیانی ، لەناوچەی چەمانکێ لە قەزای زاخۆ ، پێکدادانی چەکداری لەنێوان گەریلاکانی پەکەکە و هێزەکان پێشمەرگەی باشووری کوردستان ڕوویدا و بەهۆیەوە ئۆتۆمبێلێکی هێزەکانی پێشمەرگە دەتەقێنرێتەوە و پێشمەرگەیەک دەبێتە قوربانی و ژمارەیەکی تریش بریندار دەبن.