تەندروستی هەرێم ئاماری نوێی پەتای کۆرۆنای بڵاوکردەوە

پ

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم ، ڕاگەیەندراوێکی نوێی توشبووانی پەتای کۆرۆنای بڵاوکردەوە

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم بڵاوی کردەوە ، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو ، ٧٥٤ هاوڵاتی لە هەرێم ، تووشی پەتای کۆرۆنا بوون و ژمارەیەکی پێوانەیی نوێی تووش بوونە بە پەتاکە تاوەکو ئێستا لە هەرێمی کوردستان

تووشبوونی ٧٥٤ هاوڵاتی لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو ، بەمشێوەیە دابەش دەبێت بەسەر پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان

پارێزگای هەولێر ٢٠٨ تووشبووی نوێی تۆمارکردووە و پارێزگای دهۆک کە پشکی شێری تووشبوانی بەردەکەوێت بە ٣٠٦ تووشبوو هەروەها لە پارێزگای سلێمانی بەپێ ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی ١٠٥ تووشبووی نوێی تۆمارکردووە و ئیدارەی گەرمیان ٢٧ تووشبوو و ئیدارەی ڕاپەرین ٨٨ و لە پارێزگای هەلەبجەش ٢٠ تووشبووی نوێ تۆمارکراوە

وەزارەتی تەندروستی ئاماری ٢٤کاتژمێری ڕابردووی ژمارەی چاکبووانیشی بڵاوکردەوە کە ٤٥٩ هاوڵاتییە ، بەم شێوەیە دابەش دەبێت بەسەر پارێزگاکانی هەرێم

لە پارێزگای هەولێر ١٨٧ چاکبوو و پارێزگای سلێمانی ٣٥ و ئیدارەی گەرمیان ٢٨ و ئیدارەی ڕاپەرین ١٥ و پارێزگای دهۆک ، پشکی شێری چاکبووانی بەردەکەوێت بە ٢١١ و پارێزگای هەڵەبجەش،١٩

وەزارەتی تەندروستی ئاماژە بە ژمارەی ئەو هاوڵاتیانە دەکات کە لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو بەهۆی پەتاکەوە گیانیان لەدەستداوە کە ژمارەیان ٢٦ هاوڵاتییە و ٤ـیان لە پارێزگای هەولێر و ٨ــیان لە پارێزگای سلێمانی و هاوڵاتییەکیش لە ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای دهۆکیش کە زۆرترین هاوڵاتی تێدا بە پەتاکە گیانیان لەدەستداوە ١٣ هاوڵاتییە

دەقی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی :

 

١. پشکنین: (٥٩٢٠ پشکنینی نوێ)
(١٦٤٥ هەولێر)، (٧٠٤ سلێمانی، ١٥٤ گەرمیان، ٢٤٤ ڕاپەڕین)، (٣١٣٣ دهۆك)، (٤٠ هەڵەبجە)

٢. تووشبوو: (٧٥٤ تووشبووی نوێ)
(٢٠٨ هەولێر)
(١٠٥ سلێمانی، ٢٧ گەرمیان، ٨٨ ڕاپەڕین)
(٣٠٦ دهۆك)
(٢٠ هەڵەبجە)
٣. چاکبوون: (٤٩٥ چاکبوون)
(١٨٧ هەولێر)
(٣٥ سلێمانی، ٢٨ گەرمیان، ١٥ ڕاپەڕین)
(٢١١ دهۆك)
(١٩ هەڵەبجە)

٤. مردن: (٢٦ مردن)
(٤ هەولێر)
(٨ سلێمانی، ١ ڕاپەڕین)
(١٣ دهۆك)
ئاماری گشتی:
کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ٣٩٨٦٠٣ (١٤٩٤٧٤ هەولێر، ١٠٢٢٣٤ سلێمانی، ١٤٣٢٣٦ دهۆك، ٣٦٥٩ هەڵەبجە)
تووشبوون ٣٨٦٦١ (١٤٨٤٨ هەولێر، ١٤١٦٦ سلێمانی، ٨٣٤٤ دهۆك، ١٣٠٣ هەڵەبجە)
چاکبوون ٢٤٥٢٢ (١١٢٠٣ هەولێر، ٩١٧٢ سلێمانی، ٢٩٤٢ دهۆك، ١٢٠٥ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ١٢٧٢٢ (٣١٤٢ هەولێر، ٤٢٤٦ سلێمانی، ٥٢٥٩ دهۆك، ٧٥ هەڵەبجە)
مردن ١٤١٧ (٥٠٣ هەولێر، ٧٤٨ سلێمانی، ١٤٣ دهۆك ، ٢٣ هەڵەبجە)

داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
١٦ی ئەیلول ٢٠٢٠