وادەی زاکۆلاین درێژکرایەوە
وادەی پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆلاین ، بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێری دیکە درێژکرایەوە
وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى ماوەى (زانکۆلاین)ى بۆ ٢٤ کاتژمێری داهاتوو درێژدەکاتەوە.
عەباس ئەکرەم ، وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى رایگەیاند ،” لەپێناو پێدانى دەرفەتى زیاتر بە دەرچوانى پۆلی دوانزەى ئامادەیى بۆ ئەوانەى تا ئێستا فۆڕمى (زانکۆلاین)یان پڕنەکردۆتەوە یان تەواویان نەکردوە، بڕیاردرا ماوەى زانکۆلاین ،٢٤ کاتژمێری دیکە ، واتە تا کاتژمێر ١٢ی شەوى رۆژى سێشەمە رێکەوتى ٢٠٢٠/١٠/٢٠، بۆ دەرچوانى قۆناغى دوانزەى ئاماەیی درێژبکرێتەوە.
وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا راشیگەیاند، لەپێناو بەرژەوەندى گشتى و پێدانى دەرفەتى زیاتر بە دەرچوان، کە بەهەر هۆکاربێت نەیانتوانیووە فۆرمى زانکۆلاین پڕبکەنەوە، لە ئێستادا دەتوانن سوودمەندبن لەم دەرفەتەو فۆرمى زانکۆلاین تەواوبکەن.
عەباس ئەکرەم ئاشکراشی کرد ، کە ئەم دەرفەتە ، دواین دەرفەتە و چیتر ماوەى زانکۆلاین درێژناکرێتەوە، هەر بۆیە داوا لە دەرچوانى قۆناغى دوانزەى ئامادەیی دەکەین، کە تا ئێستا فۆڕمى (زانکۆلاین) یان پڕنەکردۆتەوە، پێویستە لەماوەى ئەو ٢٤ کاتژمێردا ، پەلەبکەن و تەواوى هەوڵەکانیان بخەنە گەڕ بۆ پڕکردنەوەو تەواوکردنى فۆرمى زانکۆلاین