دوو تۆمەتبار لە هەولێر دەستگیر دەکرێن

پ

 

دوای ئاگادارکردنەوەی پۆلیسی هەولێر بە بوونی تەرمێک لە شارۆچکەی عەنکاوە، بە سەرپەرشتیی ڕاستەوخۆی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر، تیمێکی لێکۆڵینەوە لە هەریەک لە بەشی نەهێشتنی تاوان و بەشی پۆلیسی چالاکییە مەدەنییەکان و بەشی پۆلیسی عەنکاوە/ بنکەی پۆلیسی حەدیاب و بنکەی پۆلیسی عەنکاوە پێکهێندرا.
پاش گەیشتنیان بۆ شوێنی ڕووداو، دەرکەوت ئافرەتێک بەناوی (زەینەب)، تەرمەکەی فڕێدراوە لە شارۆچکەی عەنکاوە.

دوای لێکۆڵینەوەیەکی ورد و چڕ، توانرا بە کەمتر لە (٧) کاتژمێردا تۆمەتبار بەناوی (ع.س.ن.) دوای چەندین جار بە چەکی کلاشنکۆف دەستڕێژی گوللـەی لە هێزەکانی پۆلیس کرد بەڵام توانرا دەستگیر بکرێت و دانی نا بەتاوانەکەیدا کە هەڵساوە بە کوشتنی خێزانی خۆی بە گوللە هەروەها توانرا تۆمەتبارێکی تر لەم ڕووداوە دەستگیر بکرێت بەناوی (هـ.م.ح.)، پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕێکخرا و بەپێی ماددە (٤٠٦) لە یاسای سزادان بەند کران.