خۆپیشاندانەکانی ئەمەریکا پەردەسێنێت

پ

بۆ رۆژی سێیەم خۆپیشاندانەکانی ئەمەریکا ، بەهۆی تەقەکردن لە هاوڵاتییەکی ڕەش پێست و بریندارکردنی ، گرژی و ئاڵۆزی زیاتر تێدەکەوێت

لە ویلایەتی کینۆشای ئەمەریکا ، لەئەنجامی تەقەکردن لە خۆپیشاندانەکان تاکو ئێستا دوو هاوڵاتی کوژراون ، ئەمەش بەهۆی ئەو ناڕەزایەتییە توندەی کاتێک لەلایەن پۆلیسەوە ، تەققە لە هاوڵاتییەکی ڕەشت پێست کرا و بریندارکرا
پۆلیسی ویلایەتەکە ئامارەکانی لە ئەنجامی ئەو پێکدانانە نەخستە ڕوو ، بەڵام باس لە کوشتنی کەسێکی دیکە دەکرێت کە ژمارەیان دەبێت بە ٣ کەس

ئەم گرژییانە ، میلانیا ترامپ ، خانمی یەکەمی ئەمەریکای هێنایە دەنگ ، کاتێک لەکۆنگرەیەکی پارتی کۆمارییەکان رایگەیاند ،” دەبێت پارێزگاری لە تەبایی ڕەگەزی بکرێت و بەزووترین کات ئەم توندوتیژیانە ، ڕابگیردرێت ”
بۆ شەوی سێیەم لەسەر یەك ، ناڕەزایەتییەکان بەردەوامی هەیە لە ویلایەتی ویسکۆنسن ، لە ئەنجامی تووڕەیی خەلك بەرامبەر تەقەکردنی پۆلیس لە جاکۆب بلێکی ٢٩ ساڵ ،یەکشەممەی ڕابردوو.
باس لەوە دەکرێت کە پۆلیس ، تاوانبار نییە بە تەقە کردن لە مانگرتووانی ویلایەتی کینۆشا ، بەڵام لە ویلایەتی وێسکنسۆن ، پۆلیسی نەهێشتنی تاوان و توندوتیژی لەگەڵ خۆپیشاندەران بەریەککەوتنی توندیان هەبوو ، لەبەرئەوەی هاوڵاتییانی ئەو ویلایەتە ، پابەندنابن بە ڕێنماییەکانی قەدەغەی هاتووچۆ و بە دەیان پۆلیس چەکیان بۆ پاراستنی ژمارەیەك کۆمپانیا و دەزگای ئەو ناوچەیە هەڵگرتووە بۆ پاراستنیان لە هەر دەستدرێژییەك لەلایەن خۆپیشاندەران بۆ سەر ئەو کۆمپانیا و دەزگایانە
وێڕای ئەوەی کە تەقە لە جاکۆب بلێکی تەمەن ٢٩ ساڵ کرا و بەسەختی بریندارکرا بەڵام باوکی بلێک داوای دانبەخۆداگرتن و ڕاگرتنی توندوتیژییەکان دەکات

میلانیا ترامپ ، کە بەردەوام لە زوومی کامێرا و راگەیاندنەکان ڕادەکات و حەز بە ئەوەندە دەرکەوتن ناکات ، لەگەل دۆناڵد ترامپی هاوسەری لە پارکی گوڵە سپییەکان ، داوای راگرتنی ئەو پشێوی و توندوتیژییانە دەکات کە چەند رۆژێکە لە ئەمەریکا بەردەوامە و داوا لە خۆپیشاندەران دەکات ، بیر لە مێژووی ئەمەریکا و وڵاتەکەیان بکەنەوە

میلانیا ترامپ دەڵێت ،” ئەوە ڕاستییەکی تاڵە ، کە ئێمە شانازی بە بەشێك لە مێژووی خۆمان ناکەین ، بەڵام پێویستە سوود لە وانەکانی ڕابردوومان وەربگرین بۆ داهاتوویەکی گەشتری وڵاتەکەمان ، و دەبێت بە شێوەیەکی شارستانیانە ، داواکارییەکانمان بخەینە ڕوو ، نەك لە پاڵ یاساوە ، پشێوی و تێکدان و دزی ئەنجام بدرێت و لەژێر بابەتی ڕەگەزپەرستی و رەنگەوە کۆمەلگا جیاکاری تێدا نەکرێت.

رەگەزپەرستی لە ئەمەریکا ، مێژوویەکی قوڵی هەیە و یەکەمجار لەسەردەمی ، ئەبراهام لینکۆلن ، سەرۆکی شانزەمینی ئەمەریکاوە ، جیاکاری ڕەگەزی نەهێڵدرا بەڵام هێشتا ئەو جیاکاری رەگەزییە کۆتایی نەهاتووە ،
ساڵی٢٠١٩ دیسانەوە پۆلیس ، هاوڵاتییەکی
ڕەش پێستی ئەمەریکی بەناوی جۆرج فلۆید ، دەستگیرکرد بەتاوانی دزی و لەکاتی دەستگیرکردنی فلۆید پۆلیسێك ، چۆکی دەخاتە سەر ملی فلۆید و بە بەرچاوی ژمارەیەك هاوڵاتی لەنێو شەقام گیانی لەدەست دەدات و دواتر پۆلیسەکان بە تاوانی کوشتن ، دەستگیرکران و درانە دادگا و سزای زیندانی کردنیان بۆ دەرچوو