ئەوروپا پەنا دەباتەوە بەر کەرەنتینەی گشتی

پ

ئەوروپا پەنا دەباتەوە بەر داخستنی گشتی

لەگەڵ زیادبوونی رۆژانەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە جیهان ، ژمارەی تووشبووان بەردەوامە لە زیادبوون و ئەم زیادبوونەش لە نەبوونی پێکوتە ، وڵاتان ناچاردەکاتەوە پەنا بەرنەوە بەر داخستنی گشتی ( کەرەنتینە ) .

لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ، زیادبوونی رۆژانەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا ، وڵاتانی نیگەران کردووە و وڵاتێکی وەکو ئەردەن ، لە ماوەکانی ڕابردوو ، بڵاوەپێکردنی سوپای لەناو شەقامەکان ڕاگەیاند ، وەکو ڕێکارێك بۆ سنووردارکردنی ژمارەی تووشبووان

وڵاتی ئەڵمانیا لە هەفتەکانی ڕابردوودا ، زیادبوونی ژمارەی تووشبووان ، و داوا کردنی دەسەڵاتدارانی تەندروستی و مەدەنی ، وەزارەتی بەرگری ئەو وڵاتە ئامادەیی نیشاندا ، هێز ڕەوانەی نێو شارەکان بکات و بەپێی هەواڵی ڕاگەیاندنەکانی ئەو وڵاتەش بێت ، وەزارەتی بەرگری ئەڵمانیا ئامادەیی نیشانداوە ، کە هەزاران سەرباز بۆ هاوکاری کردنی کەرتی تەندروستی و سنووردارکردنی جوڵە و هاتووچۆکردن ، بە ناو شارەکان بڵاوەپێبکات .

ئەمڕۆ هەینی حکومەتی فەرەنسی ، بڕیاری داخستنی ژمارەیەك شوێنی گشتی دەرکرد بەتایبەتی لە شارەکانی ، تۆلۆز و مارسیلیا و پاریس و بەپێی هەواڵی رۆژنامەوانی ئەو وڵاتە ، ئەگەری داخستنی گشتی لەلایەن حکومەتەوە وەکو سەرەتای سەرهەڵدانی پەتاکە لە ئارادایە .

وڵاتی ئیتاڵیاش هاوشێوەی وڵاتانی تری ئەوروپا ، بەخراپی گیرۆدەی پەتاکە بوو لەسەرەتاوە بەجۆرێك ، ژمارەی گیانلەدەستدانی رۆژانەی نزیک لە هەزار هاوڵاتی بوو ، و ئەگەری دووبارە ڕاگەیاندنی کەرەنتینە لە ئارادایە لەگەڵ زیادبوونی دووبارەی تووشبووان بە پەتاکە .

لە پۆلەندا ژمارەی تووشبووانی پەتاکە لە زیادبووندایە و تەندروستی ئەو وڵاتەش بۆ سنووردارکردنی ژمارەی تووشبووان ، کەرەنتینەی گشتی بە پێویست دەزانێت وەکو ڕێکارێک بۆ ڕێگری کردن لە زیادبوونی رۆژانەی تووشبووان

لەگەڵ چوونە نێو وەرزی پایز کە بەشێوەیەکی گشتی وەرزی پەتا و نەخۆشییەکانە ، و نەبوونی کاتێکی دیاری کراو بۆ گەیشتنی پێکۆتە بە جیهان دا مەترسی لە شەپۆلێکی تری کۆرۆنا ، تەنگی بە حکومەتی وڵاتان هەڵچنیوە .

بەپێی داتا و زانیارییەکانی بەشی فریاکەوتن لە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ، رۆژانە٣٢٠ هەزار کەس لە سەرانسەری جیهان ، تووشی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبن و ئەم ژمارەیەش بە هێڵی سوور دادەنرێت وەکو پێوەر .

ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە جیهانی نزیکە لە ٣٩ ملیۆن تووشبوو بەپێی ئاماری پێگەی ۆرڵد مۆنیتەر ، لەو ژمارەیەش زیاد لە یەک ملیۆن کەس لەسەرانسەری جیهان گیانیان لە دەستداوە و نزیکەی ٣٠ ملیۆن کەسی تر ، پەتاکەیان تێپەڕاندووە و چاکبوونەتەوە .